المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مايو 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
رۆژژمێری مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز> له ميزوودا
صفحة 1 من اصل 1
رۆژژمێری مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز> له ميزوودا
نووسینی: شـوان ڕابـه‌ر
ئیسلام بۆ ھەمووان- بێگومان به‌درێژایی دیرۆك مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز
چه‌ندان روداو‌و هه‌ڵكه‌وتی گه‌وره‌و گرنگ و بزورگی هه مه‌جۆری تیادا
روداوه كه‌له ئامار نایه‌ن،نه‌خاسمه له‌سه‌رده‌می ئیسلامی ئازیز‌و
روداوی ئیسلامی تائێستا كونێ،ئێمه لێره‌دا زۆر به‌كورتی و گوشراوی
وه‌كو به‌ركول و مشتێك هه‌ندێ روداوی گه‌وره‌و دیارتان بۆده خه‌ینه
رووكه له‌م مانگه دا رویان داون .
*1ی ڕه‌مه‌زان:
- خوای گه‌وره "صحف"ی بۆ حه‌زره‌تی ئیبراهیم نارده خواره‌وه سه‌لامی خوای له سه‌ر بێت.
- ساڵی (3)ی كۆچی جه‌نگی ئوحد له شاری مه‌دینه له نێوان سوپای موسڵمانان و كافران له كێوی ئوحد ڕویدا.
- ساڵی596ی زاینی قوڕئانی پیرۆز دابه‌زی تاله گۆی زه‌وی بكرێته
تاكه ده‌ستور و به‌رنامه‌ی ژیانی ئاده‌میزادو بونه‌وه‌رو،محمدی كوری
عه‌بدوڵڵا له‌لایه‌ن خوای گه‌وره كرا به تاكه پێشه‌واو پێغه‌مبه‌رو
سه‌رداری بونه‌وه‌ر.
*2 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 1338ك - 19/5/1920 یوسف وه هبه له سه‌رۆكایه‌تی میصر ده‌ستی
له كار كێشایه‌وه،جێ ی باسه ناوبراو كه‌سێكی "قبگی" بوو له ساڵی
1269ك له میصر له دایك بوو، له 1353ك مرد.
- ساڵی 702ك - 20/4/1303ز شه‌ڕی(مرج الصفر)له نێوان سوپای موسڵمانان و هۆلاكۆ ڕویدا.
* 4 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 1521ی زاینی شاری به‌ڵگرادی پایته‌ختی مه‌جه‌ر له لایه‌ن سوڵتان سولێمان قانونی یه‌وه فه‌تح كرا.
*5 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 1268ی زاینی دوای 170 ساڵ شاری ئه‌نتالیه به سه‌ركردایه‌تی (بیرس) له ژێر ده‌ستی خاچ په‌رسته‌كان ڕزگار كرا.
- ساڵی 1624ی زاینی تیمێكی سه‌ربازی سه‌هیۆنیزم به
سه‌ركردایه‌تی(موشیه دایان)ی جووله‌كه له شاری ( لد ) 426 كه‌سی
فه‌لستینی كوشتار گشت كردن.
*6 ی ڕه‌مه‌زان:
- ته‌وڕات له لایه‌ن خوای گه‌وره بۆ حه‌زره‌تی موسای كوڕی مه‌تێ دابه‌زی،سه‌لامی خوای له سه‌ر بێت.
- ساڵی 1378ك 15/3/1959 هه‌رێمی باكوری نێیجریا سه‌ربه‌خۆی خۆی له حكومه‌تی ناوه‌ندی نێجیریا وه‌رگرت.
*7 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 971 ی زایینی مزگه‌وتی (الازهر) له سه‌رده‌می ده‌و ڵه‌تی
فاتیمیه‌كان له قاهیره‌ی میصر له لایه‌ن (جوهر الصقلی) كرایه‌وه.
- ساڵی 1373ك – 9/5/1954ز لیبیا و ئه‌مریكا ڕێككه‌وتنك یان واژو كرد بۆ
مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی (الملاحة) له لیبیا.
*8 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی9ی كۆچی غه‌زای ته‌بوك له نێوان موسڵمانان و كافره‌كان ڕویدا.
- ساڵی 70ی زایینی ئیمامی جه‌عفه‌ر صادقی موجته هید له دایك بوو.
- ساڵی 1351ك - 1352 / 4/1/1933 – 27/9/ 1933 اسماعیل صدقی بوو به پاشایی میصر.
*9 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 212ی كۆچی شاری صقلیه له لایه‌ن موسڵمانان رزگاری كرا.
- ساڵی 1394 ك - 25/9/1974 عبدالعزیز الحجازی له میصر حكومه‌تێكی له 33 وه‌زیر پێك هێنا و، بوو به سه‌رۆك وه‌زیران.
- ساڵی 1385ك- 31/11/1965ز جان بیدال بوكاسای سه‌رۆك ئه‌ركانی گشتی
سه‌ربازی له كۆماری ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست كوده‌تای به سه‌ر دافید
داكوداكردو حكومه‌تێكی دامه‌زراند.
*10 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 1393 ك - 6/10/1973ز سوپای مصر هێڵی (بارلیفی)ی بڕی و چووه نۆكه‌ندی سوێس له دژی جووله‌كه.
- ساڵی 1365ك - 7/8/1946 ره‌جه‌ب بكر له توركیا حكومه‌تێكی له 19 وه‌زیر پێك هێنا دوای حكومه‌تی شوكری سراج ئۆغلۆ.
* 11 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 95ی كۆچی سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر شه‌هید كرا.
* 13 ی ڕه‌مه‌زان:
- خوای گه‌وره ئینجیلی بۆ حه‌زره‌تی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م ناردۆته خواره‌وه .
- ساڵی 795كۆچی جمال ا‌لدین أبو الفرج ناسراو به (ابن الجوزی) كۆچی دوای كرد كه خاوه‌نی 300 دانراوه.
- ساڵی 1346ك- 4/3/1928عبدالخالق سه‌رۆك پاشای میصر له سه‌رۆك حكومه‌تی ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
* 15 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 3 كۆچی ئیمامی حسینی كوڕی ئیمامی عه‌لی له دایك بوو.
- ساڵی 27ی كۆچی محمدی كوڕی ئیمامی ئه‌بوبه‌كری صدیق بوو به والی میصر.
- ساڵی 15ی كۆچی فاتیمه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه و سلم ) وه‌فاتی كرد.
- شه‌وی هه‌ینی17ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی 40ی كۆچی ئیمامی عه‌لی له
ڕێگه‌ی مزگه‌وت له لایه‌ن عبدالرحمنی كوری مه‌لجه‌می خه‌واریج زامدار
كرا‌و له 20ی ڕه‌مه‌زانی هه مان ساڵدا مرد.
- ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عوسمانی له جه‌نگی تاتار به سه‌ر ڕوسیاری قه‌یسه‌ر دا سه‌ركه‌وت.
- ساڵی658 كۆچی موسلمانانی مه‌مالیك له شه‌ری عین جالوت به‌سه‌ركردایه‌تی سولتان قۆتزسوپای بێ شوماری ته‌ته‌ریان تێك‌شكاند.
- ساڵی 1954ی ز عه‌دنان مندریس له توركیا حكومه‌تێكی پێك هێنا.
* 16 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 1651ی ز خه‌دیجه تارخان كه به نه‌ژاد ئافره‌تێكی ئۆكرانی
بوو له ده‌وڵه‌تی عوسمانی كرا به یاریده ده‌ری سوڵتانی ده‌وله‌ت.
- ساڵی 1380 ك – 3/3/ 1961ز مه‌لیك حه‌سه‌نی دووه‌م له مه‌غریبی دوای باوكی بوو به پاشای وولات.
* 17 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 2ی كۆچی بۆ یه‌كه‌م جار جه‌نگی به‌دری گه‌وره له نێوان
سوپای هاوه‌ڵان و موشریكانی مه‌ككه‌دا ڕویدا كه تیاییدا 70 كه‌س له
موشریكه‌كان كوژران و 70 كه‌س یشیان لێ به‌دیل گیران.
- ساڵی 58ی كۆچی خاتو عائیشه ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه و
سلم) له ته‌مه‌نی 70ساڵی له شه‌وی سێشه‌ممه وه‌فاتی كرد.47 ساڵ
دوای پێغه‌مبه‌ر ژیا‌و له گۆرستانی به‌قیع له شاری مه‌دینه نێژرا.
- ساڵی 623ز خه‌لیفه موعته سه‌می كوری هارون رشیدی خه‌لافه‌تی
عه‌بباس له جه‌نگی عاموریه به سه‌ر ده‌وڵه‌تی بێزه‌نتینی دا
سه‌ركه‌وت،نزیكه‌ی 30000 هه‌زار كه‌سی لێ كوشتن و ده‌یان هه‌زاریشی لێ
ئه‌سیرو زامدار كرد.
- ساڵی 58ی كۆچی عه‌مری كوڕی عاصی هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه وسلم ) كۆچی دوای كرد.
- ساڵی 1390ك مه‌حمود فه‌وزی سه‌رۆكی میصر له حكومه‌ته‌كه‌ی ئیستقاله‌ی دا كه له 20/10/1970 – 16/11/1970 له سه‌ر كار بوو
* 18 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 642ی زاینی خالیدی كوڕی ولیدی گه‌وره هاوه‌ڵ و فه‌رمانده كۆچی دوای كرد.
- ساڵی 357ك - 10/11/1938ز مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆركی مه‌گۆڵی ڕێبه‌ری عه‌لمانیه‌تی توركیای نوێ مرد.
* 19 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 570ك (صلاح ا‌لدین الایوبي)له نزیك شاری حه‌مای سوریا به سه‌ر
خاچپه‌رسته‌كاندا سه‌ركه‌وت، بۆ ساڵی 584 ك زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ڕزگار
كرد.
- ساڵی 1357ك - 11/11/ 1938 محمود جه‌لال بایار ڕۆژێك دوای مردنی كمال
ئه‌تاتۆرك حكومه‌تێكی له توركیا پێك هێناو،بوو به سه‌ره‌ك وه‌زیرانی
وڵات.
- ساڵی 1409ك- 24/4/1989ز خه‌ڵكی شاری نواكشۆت و انوازیبو له مۆریتانیا هه‌لیان كوتایه سه‌ر جالیه‌ی سه‌نگال.
* 20 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 1393ك - 16/10/1973ز تیمێكی زرێپۆشی سه‌هیۆنی له ناوچه‌ی دفرسوار درز یان ده سوپای مصر كرد و قه‌ناتی سوێس یان بڕی.
21*ی ڕه‌مه‌زان :
- ساڵی 8 كۆچی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز له لایه‌ن سوپای پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه وسلم) فه‌تح كرا.
*22 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 273ك ئیبن ماجه‌ی زانای فه‌رمووده ناس كۆچی دوای كرد.
*25 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 479 كۆچی جه‌نگی زولاقه له نزیك ئه‌نده‌لوس به‌سه‌ركردایه‌تی تاریقی كوڕی زیاد ڕویدا.
*26 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 1346ك - 17/3/1928ز محمد محمود له میصر حكومه‌تێكی پێك هێنا.
27 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 1983ز یه‌كه‌م بانكی ئیسلامی له قه‌ته‌ر دامه‌زرا به بڕی 200 ملیون ڕیاڵ.
- ساڵی 583ك - 1187ز صلاح ا‌لدین الایوبی قودسی پیرۆزی له ژێر ده‌ست و ڕكێفی خاچپه‌رسته داگیركه‌ره‌كان ڕزگار كرد.
*28 ی ڕه‌مه‌زان :
- ساڵی 92 كۆچی داستانی دۆڵی لكه له ئیسپانیا ڕویدا به سه‌رۆكایه‌تی تاریقی كوڕی زیاد كه ده‌ره‌نجام ئه‌وێ ڕزگار كرا .
30ی ڕه‌مه‌زان :
- ساڵی 256 كۆچی ئیمامی بوخاری فه‌رموده ناسی خاوه‌نی كتێبی (صحیح البخاری) مرد .
- ساڵی .... ئیبن حه‌زمی خاوه‌نی كتێبی المحلی له دایك بوو.
ئه‌م شتانه‌ش هه‌رله مانگی ره‌مه‌زان بوونه به ڵام رۆژه‌كه‌یان نه‌نوسراوه:
- ره‌مه‌زانی ساڵی10ی كۆچی ئیسلام له سه‌رده‌ستی ئیمامی عه‌لی له‌یه‌مه‌ن بڵاوبوویه‌وه.
- ساڵی 8ی كۆچی خالیدی كوری وه‌لید 5 له و خانوانه‌ی روخاند كه بتیان تیادا ده‌په‌رسترا.
- ساڵی6ی كۆچی نوێنه‌ری سه‌قیفه‌كانی تائیف هاتنه لای
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم)بۆ ئه‌وه‌ی موسلمان بن، له‌مه‌دینه
جه‌ماعه‌تیان له دوای پێغه‌مبه‌ر كرد. دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر
له‌جه‌نگی ته‌بوك له تائیف گه‌رایه‌وه.
- ساڵی 655 كۆچی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) له‌مه‌دینه سوتا .
- جه‌نگی قادیسه و بوه‌یب رویاندا.
- ئیبن سینای فه‌یله‌سوفی پزیشكی ئیسلامی مرد.
- ره‌مه‌زانی ساڵی ده‌یه‌می پێغه‌مبه‌رایه‌تی خه‌دیجه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) مرد.
- ساڵی 2 ی كۆچی زه‌كاتی سه‌رفیتره له سه‌ر موسلمانان پێویست كرا.
- ساڵی3ی كۆچی موشریكه‌كانی مه‌ككه كه‌وتنه خۆ بۆ جه‌نگی ئوحد له دژی موسلمانان، وه‌لی جه‌نگه‌كه له (7)ی شه‌وال رویدا.
- ساڵی5ی كۆچی موسڵمانان له شاری مه‌دینه له ترسی كافره‌كان
كه‌وتنه خه‌نده‌ق لێدان،به‌ڵام جه‌نگه‌كه له مانگی شه‌ووال رویدا.
- ساڵی8ی كۆچی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم)چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی
ناردنه حیجاز بۆ تێكشاندن ورخاندنی بته‌كان به‌م شێوه‌یه:خالیدی كوری
وه‌لیدی نارد بۆ رماندی عززا،عه‌مری كوری عاسی نارد بۆروخاندنی سواع،
سه‌عدی كوری زایدی نارد بۆ رماندنی مه‌نات.
- ساڵی9ی كۆچی نوێنه‌رانی پاشاكانی خه‌یبه‌ر هاتنه لای پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) و مسوڵمان بوون.
- ساڵی 53 ی كۆچی موسڵمانان دورگه‌ی رودس یان رزگار كرد.
- ساڵی129ی كۆچی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌بوموسلیمی خوراسانی بانگه‌وازی خه‌لافه‌تی عه‌بباسیه‌كان له خوراسان بلاوبویه‌وه.
- ساڵی132ی كۆچی ده‌و ڵه‌تی ئه‌مه‌ویه‌كان له‌ناو براوو، بۆیه‌كه‌م
جار أبوالعباسی سفاح ده‌سهڵاتی بنه‌ماله‌ی عه‌بباسیه‌كانی گرته ده‌ست و
له دیمه‌شق دانیشت.
- ساڵی 2 ی كۆچی روگه‌ی موسلمانان له قودسه‌وه گۆرا بۆ كابه‌ی پیرۆز.
- ساڵی9 ی كۆچی خه‌لكی تائیف هاتنه خزمه‌ت پێه‌مبه‌ر و موسڵمان بوونی خۆیان راگه‌یان.
- ساڵی 565 ی كۆچی زانای ئیسلامی سه‌لمان مو‌سا حه‌میدی له دایك بوو.
- ساڵی 6 ی كۆچی دوای غه‌زای مریسیع سریه‌ی ئیمامی ئه‌بوبه‌كر یا زه‌یدی كوری حاریسه ناردرا بۆ وادی قورا.
- له‌ره‌مه‌زانی ساڵی10ی كۆچی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) 20 رۆژ ئیعتیكافی كرد، كه‌چی پێشتر 10 رۆژ ئیعتیكافی ده‌كرد.
sarchawae islam 4 all
مواضيع مماثلة
» یه‌ك جار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگی ڕه‌مه‌زان
» که‌عبه‌ی پیرۆز له خةوندا جيه
» ڕۆژووبونی شه‌ش ڕۆژی مانگی شه‌ووال به‌سه‌ریه‌كه‌وه
» بیدعه‌و داهێنراوه‌كانی مانگی ڕه‌جه‌ب
» دابه‌زینه‌كانی قورئانی پیرۆز
» که‌عبه‌ی پیرۆز له خةوندا جيه
» ڕۆژووبونی شه‌ش ڕۆژی مانگی شه‌ووال به‌سه‌ریه‌كه‌وه
» بیدعه‌و داهێنراوه‌كانی مانگی ڕه‌جه‌ب
» دابه‌زینه‌كانی قورئانی پیرۆز
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان